Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ده‌روازه‌ی باشماخ گەراجێكی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە كه‌ ده‌چنه‌ ئێران

کوردستان

بینراو 144

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ گه‌راجێكی تایبه‌تی ده‌روازه‌كه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر رابگرن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی گه‌شتی ئێران ده‌كه‌ن، ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و له‌ به‌رواری ١٣ی ئابی ٢٠١٩ تا ٢٥ ی ئابی ٢٠١٩، ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌م گه‌راجه‌ نوێیه‌ راگرن كه‌ له‌ ژێر چاودێری هۆبه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخدایه‌ و بێ به‌رامبه‌ر و له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌منی و پاسه‌واندایه‌ و ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كانتانی لێڕابگرن تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ كێشه‌ی شوێنیان هه‌بوو بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كانیان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP