Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سێ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی وه‌دات حسێندا تێپه‌ڕده‌بێت

کوردستان

بینراو 38

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دواى سێ ساڵ لە تیرۆرکردنى وەدات حسێنى ڕۆژنامەنوس تا ئێستا هیچ کەسێک لەوبارەوە دەستگیرنەکراوە و دۆسیەکەشى بە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ى ئابى ٢٠١٩ چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە ڕێڕۆیشتنێک بۆ سەر گۆڕى وەدات حسێن رێکدەخەن.

هاوكات سێ ساڵە وه‌داد حسێن تیرۆرکراوە و هیچ شتێک لەسەرى ئاشکرانەکراوە .

ڕۆژى ١٣ى ئابى ٢٠١٦ وەدات حسێنى ڕۆژنامەنوس لە ناو بازاڕى دهۆک لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرا وهەمان رۆژ بە بریندارى لەسەر رێگاى سێمێڵ –دهۆک بینراوە و دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

بەوتەى شایەتحاڵەکان وکەس وکارەکەى، وەدات حسێن لەلایەن چەند کەسێکى نەناسراوەوە رفێندراوە وئەوەش دواى ئەوەى چەند جارێک لە لایەن ئاسایشى دهۆکەوە بانگکرابوو لەسەر ئەو نوسینانەى کە رەخنەى لە دەسەڵات گرتبوو.


دواى تیرۆرکردنى وەدات حسێن بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک رایگەیاندبوو،  لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، ئەوەش دواى سێ ساڵ تا ئێستا هچ کەسێک لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرنەکراوە.

لای خۆیه‌وه‌ سیپان ئامێدى لە پەیجى خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک  نووسیویەتى، "پارتی دەسەڵاتدار لە دهۆك بەرپرسی یەكەمە لەو تاوانەی دەرحەق بە وەدات حسێن كراوە، هەتاوەكو تاوانباران ئاشكرا نەكات و رووبەرووی سزا و یاسایان نەكاتەوە."

وەدات حسێن عەلى لە ڕۆژى ١٧ى یه‌كى ١٩٨٨ لە گوندى ئەلەکان لە شارۆچکەى گەڤەرى باکورى کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵى ١٩٩٠ وە خانەوادەى وەدات هاتونەتە دهۆک و نیشتەجێبوون.

ڕۆژنامەونس وەدات حسێن لە مانگى حوزەیرانى ٢٠١٦ وەک پەیامنێرى ئاژانسى رۆژ نیوز لە دهۆک کارى کردووە و دواى دوو مانگ لە لە ١٣ى ئابى ٢٠١٦ لە گەڕەکى ماڵتاى دهۆک لە لایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە رفێندرا و دواى ئەشکەنجەدان و بریندارکردنى و گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP