Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوڵاتییەک پێنج هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە

کوردستان

بینراو 95

13/08/2019

Alternate Text
+ -

هاووڵاتیه‌ك له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه‌ و پاش دۆزینه‌وه‌ی ده‌یداته‌ پۆلیس.

پۆلیسی گه‌رمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە ئاشكرایكرد، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هاوڵاتیه‌ك له‌ناحییه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار مه‌بله‌غێك دراوی ئه‌مریكی به‌بڕی پێنج پێنج هه‌زارو ٦٠٠ دۆلار  له‌گه‌ڵ  ٢٧٤٠٠٠ دیناری  عیراقی دۆزیه‌وه‌ و راده‌ستی پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری كرد".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌به‌شی ئه‌ماناتی پۆلیس هه‌ڵگیراو ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاریه‌وه‌ ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP