Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مامۆستایه‌كی ئاینی له‌باره‌ی مریشك و ماسییه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان

بینراو 178

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

مامۆستایه‌كی ئاینی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مریشك و ماسی بۆ قوربانیكردن ده‌بێت ده‌ڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ قوربانیكردن نابێت.

لای خۆیه‌وه‌ مه‌سعود جاف مامۆستای ئاینی به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماژه‌یی پێكراوه‌ بۆ قوربانیكردن ده‌بێت، ئاژه‌ڵی گه‌وره‌یه‌ وه‌ك مه‌ڕ و بزن و حوشتر و مانگا و گامێش.

وتیشی، به‌هیچ  شێوه‌یه‌ك مریشك و ماسی و په‌له‌وه‌ر بۆ قوربانیكردن نابێت.

له‌باره‌ی ووته‌ی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی سه‌باره‌ت به‌ شیاوی مریشك بۆ قوربانیكردن روونیكرده‌وه‌، نه‌وتراوه‌ كه‌ مریشك بۆ قوربانیكردن ده‌بێت ، ته‌نها وتراوه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی جه‌ژنی قورباندا ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانای قوربانی نه‌بوو میوانی هات مریشكێكی بۆ سه‌ربڕێت وه‌ك خێر و چاكه‌ بۆی ده‌نووسرێت نه‌ك قوربانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP