Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاسوار عه‌بدولواحید: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا تونێلی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌ن ده‌كه‌مه‌وه‌

کوردستان

بینراو 48

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌ رێگه‌ی تیمی ئه‌ندازیاریی جوڵانه‌وه‌كه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا، چاكسازیی پێویست له‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخاندا بكات و نۆژه‌نی بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ نوسینێكدا به‌ناوی " ئەمەی دەبینینن فلیمی ترسناک نییە، بەڵکو تونێلی دەربەندیخانە" له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بریاریداوە کە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا چاکسازی پێویست لەو تونێلەدا بکات و نۆژەنی بکاتەوە (شەو و رۆژ بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە) تیمەکەمان کاری تێدا دەکەن.

هه‌ر ئه‌مڕۆش قایمقامیەتی دەربەندیخان،‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و ئەو چاڵانەی لە تونێلەكەدا دروست بوون، چاك دەكرێنەوە.

شاسوار عه‌بدلواحید روونیشیكرده‌وه‌، هیواداره‌ حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە وەک ئەوەی ٢٨ساڵە نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بکەن و چاکسازی پێویستی تێدا بکەن، رێگری لە تیمی ئەندازیاری جوڵانه‌وه‌كه‌ی نەکەن وبهێڵن ئەو تونێلە چاک بكه‌نه‌وه‌.

شاسوار عه‌بدولواحید نوسیوویه‌تی، کاری ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ خزمەتکردنی خەڵکە، دروستکردنی ململانێی شەریفانەیە لە پێناو خزمەتی خەڵکدا، دروستکردنی کێبڕکێیەکی جوانە تاوەکوو بزانین کام هێز و کام حیزب زیاتر خزمەتی خەلکی خۆی و ناوچەکانی کوردستان دەکات،چونکە حیزبایەتی لای ئێمە واتە خزمەتکاری خەڵک، حیزبایەتی لای نەوەی نوێ واتە مەشغوڵبون بە کێشەی هاوڵاتییان و کارکردن بۆ هاولاتییان، نەک مەشغوڵکردنی خەلک بە کێشەی حیزبەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP