Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

١٠ حاجی عێراقی له‌ وه‌رزی حه‌جدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عێراق

بینراو 63

14/08/2019

Alternate Text
+ -

لە سبەینێ پێنجشەممەوە  پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیان لە مەککەوە دەستپێدەکات.

خالید عەتیە، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی ماڵی خوا لە مەککە و بە رێگەی وشکانیی دەستپێدەکات و رۆژی هەینییش یەکەم گەشتی ئاسمانیی بۆ گەڕانەوەی حاجیان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، رۆژانە شەش گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی حاجیانی ماڵی خودا لە شاری مەککەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجامدەدرێت.

وتیشی،  لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا (١٠) حاجی عێراقیی گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسیش لە نەخۆشخانەکانی سعودییە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی حەج، ئەمساڵ (٥٦) هەزار کەس لە عێراقەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چونەتە سعودییە، لەکاتێکدا ساڵی رابردو (٣٣) هەزار عێراقیی حەجیان کردوە.

بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج (٧١٣٠) كەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چونەتە سعودیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP