Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌لا به‌ختیار: مۆسكۆی لینین و مۆسكۆی پوتین گه‌لێك جیاوازن له‌یه‌كتر

کوردستان

بینراو 77

15/08/2019

Alternate Text
+ -

مه‌لا به‌ختیار سه‌ردانی وڵاتی روسیای كرد و سه‌ردانی گۆڕی لینینی كرد و له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، رامام لەڕێبازی رابوردووم و بیرێکم لەئێستای روسیا و مۆسکۆ کردەوە، مۆسکۆی لینین و مۆسکۆی پوتین.

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پۆستێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، " گەشتەکەم، لەسەردانی ئارامگای لینینەوە، دەستپێکرد، سۆزو باوەڕی جارانم، سەری بەرامبەر تەرمی مۆمیاکراوی (هاوڕێ لینین) پێ نەوی کردم و سڵاوێکی پڕ لەڕێزیشم لێکرد".

لە په‌یامه‌كه‌یدا باسله‌وه‌ ده‌كات، رامام لەڕێبازی رابوردووم و بیرێکم لەئێستای روسیا و مۆسکۆ کردەوە، مۆسکۆی لینین و مۆسکۆی پوتین، هەم زەمان و زەمینەکەی و هەم سیستەم و حوکمڕانییەکەی، گەلێک جیاوازە.

مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، کە گەڕامەوە، لە "کوردستانی نوێ"دا، بەراوردکاری هەستی ئێستام و هەڵوێستی ئەوسام دەنوسم.

هاوكات لینین شۆڕشگێرێكی كۆمۆنیستییه‌ و رابه‌ڕایه‌تی راپه‌ڕینی ساڵی ١٩١٧ كردووه‌ و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو بووه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP