Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پشده‌ر... گه‌نجێك به‌هۆی ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان

بینراو 51

16/08/2019

Alternate Text
+ -

پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند، لە گوندی (کوزینە)ی سەر بەناحییەی ژاراوە گەنجێک لە کاتی راوەماسیدا کارەبا دەیگرێت و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، "كاتژمێر ١:١٥ خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٦ی ئابی ٢٠١٩ ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ڕ . ع . خ ) له‌دایك بووی ساڵی ١٩٩٤ پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی گوندی ( كوزینه‌ ) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌ قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) هێندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ له‌كاتی ڕاوی ماسیدا به‌هۆی ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستداوه"‌.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەریندا ئاماژە بەوەشدراوە، به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون، ناوبراو له‌كاتی راوی ماسیدا بۆخۆی سه‌رپه‌رشتی كاره‌بایی مۆلیده‌كه‌ی كردووه‌، كاتێك مۆلیده‌كه‌ی ئیش پێكردووه‌ له‌و كاته‌دا قاچی خزاوه‌ و كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و ده‌ستبه‌جێ كاره‌با گرتویه‌تی و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

رونیشیکردووەتەوە، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP