Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: لەبارەی تاڵێبان لەگەڵ ئەفغانستان دەبیت بگەینە رێککەوتن

جیهان

بینراو 37

17/08/2019

Alternate Text
+ -

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یه‌كگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونه‌وه‌یه‌كی لەگەڵ راوێژکارەکانی باسی لە رێککەوتن تاڵێبان و ئەفغانستان کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا  و مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، زاڵمای خەلیلزاد، نووێنەری تایبەتی رێککەوتنی ئەفغانستان و جینا هاسپل بەڕێوبەری ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکدا باسیان لە رێککەوتنی نێوان ئەفغانستان  و تاڵیبان کرد و دواتریش دۆناڵد ترەمپ لە تویتیکدا ئاماژەی بەوە کردووە،" زۆرێک لەو لایەنانەی لە ماوەی ١٩ ساڵدا لە بەرەی دژی شەڕبوون دەیانەوێت رێککەوتن بکەن.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠٠١ ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و کۆتایی بە دەسەڵاتی تاڵیبان هێنا، بەڵام لەو کاتەوە تووندوتیژی لەو وڵاتە بەردەوامە و دەیان هەزار کەس کوژراون، تاوەکو ئیستاش هەزاران سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان ماونەتەوە، ئەمەش بە درێژترین شەڕ لە مێژووی  ئەمریکادا دادەنرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP