Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆ ماوەی مانگێك لە جولەمێرگ خۆپیشاندان قەدەغەکرا

کوردستان

بینراو 44

17/08/2019

Alternate Text
+ -

لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بۆ ماوەی یەک مانگ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه قەدەغەکرا.

بەپێی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن پارێزگای جۆلەمێرگەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،باسی لەوە کردووە،" لەئەمڕۆوە (شەممە تاوەکو ١٥-٩-٢٠١٩) گردبوونه‌وه‌، خۆپیشاندان، رێپێوان، مانگرتن، هه‌ڵدانی چادر و چالاكی هاوشێوه‌ له‌ سنووری پارێزگای جۆلەمێرگ بە هەر مەبەستێک به‌ شارۆچكه‌ و ناوچه‌كانییەوە قه‌ده‌غەیە."

 هاوکات لە راگەیێندراوەکەدا روونیشکراوەتەوە،" ئەم بڕیارە تەنیا بە بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی ماڵ و گیانی خەڵکی ناوچەکە دراوە و پێویستەیشە هەموو لایەک پابەند پێوەی.

جێی ئاماژەیە بەهۆکاری ئەمنی ماوەی چوار ساڵە بڕیاری، قەدەغەی هاتووچۆ و ناوچەی ئەمنیی تایبەت رادەگەیێندرێن و ئەنجامدانی هەموو جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و چالاکییەکی هاوشێوە قەدەغەدەکرێن کە بریارەکەش لەلایەن پارێزگا لە ناوەندی پارێزگای جۆڵەمێرگ و شارۆچکە و ناوچەکانی سەر بەو پارێزگایە دراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP