Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موسەنا ئەمین: رەگەزپەرستی هاوشێوەی تیرۆرکردنە

عێراق

بینراو 55

17/08/2019

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ، رەگەزپەرستی بە هاوشێوەی تیرۆکردن و دەستدرێژی کردنە سەر مافی هاوڵاتییەکی ئاسایی دەردەبڕیت و دەڵیت" بێدەنگی لایەنەکان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ سەلماندنی گرنگی پێنەدانیانە."

دوێنێ هاوڵاتیەکی کورد بە بەرگی کوردیەوە لە شاری فەلوجەی عێراق رێگری لی دەکرێت و لێیدەدریت لەو بارەیەوە موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق سوکایەتی کردن بە تیرۆکردن و دەست درێژی ناودەبات.
لە لێدوانێکدا موسەنا ئەمین بە کەناڵی بی ئیم سی راگەیاند،" ئەم مامەڵانەی کە دەکرێت بەرامبەر کورد جەخت کردنەوەیە لەسەر ئەو بیروباوەڕە رەگەزپەرستییە شۆفێنیە و تایفەگەرییەی لە کوردستان ریشەی قووڵی هەیە، ئەمانەتاوانیکی ئاسایی نین، وەک تیرۆکردن و سوکایەتی کردن وایە."

روونیشی کردەوە،" بێدەنگ بوونی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاست ئەم بێ ڕێزیکردنانە بە ئاڵا و پۆشاک و کلتورمان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان سەلماندنیەتیی گرنگ نییە بۆیان کە شتێکی وا رووبدات، ئەگەر ئەم بیدەنگییە بشکێنن ئەوا هیچ کەسێک ناتوانیت ڕێز نەگرێت لەوەی کە کورد خۆی بەلایەوە گرنگە."

وتیشی،" چارەسەری ئەم دیاردە بزێو و ناشرینانە  بەیاسا دەکرێت کە پێویستە یاسایی سزادانی عیراقی لەسەر بابەتی رەگەزپەرستی  ئاینی و مەزهەبی و  نەتەوەیی و توندتربێت و یاساکان  کارا بکرێن ئەوەی کە نییە پێویستە هەموار بکرێتەوە و دابنرێت و جێبەجێشبکرێت یاسایەکی گشتگیریش هەبێت بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەو یاسایانەی کە کاریان پێناکریت  ئەمەش تەنیا بۆ رێگەگرتنە لە بەردەم هەر کەسێکە کە رەفتارێکی ناشرین ودەستدرێژی  کە هەستی رەگەز پەرستی  لە عێراقدا بوروژێنیت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی دەستووری عێراق، کورد یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی وڵاتەکە .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP