Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 37

17/08/2019

Alternate Text
+ -

مەسعود بارزانی و رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق، ئەمرۆ لە سه‌لاحه‌ددین کۆبونەوە و لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرا، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه‌.

ماڵپەڕی تایبەتی مەسعود بارزانی ئەمرۆ بڵاویکردەوە، " له‌ سه‌لاحه‌ددین مەسعود بارزانی و  رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق کۆبونەوە و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بلیكوا بۆ راگه‌یاندنی كۆتایهێنانی ئه‌ركه‌ دیپلۆماسیه‌كه‌ی بو له‌ عێراق و ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌رده‌وام و پته‌وتر بن".

ماڵپەرەکە ئەوەشی خستۆتە روو، بلیكوا رایگەیاندوە،‌ "له‌هه‌ر شوێنێك بێت یاده‌وه‌ری و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ كورد له‌بیرناكه‌م".
بارزانیش لەی خۆیەوە ئاماژه‌ی به‌ بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا كرد و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌ پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

لە کۆتاییدا هەردولە  تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادیان کردووەو،  جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP