Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زمانی کوردی بە پلەی نۆیەم دێت لە جیهاندا

هەمەرەنگ

بینراو 85

17/08/2019

Alternate Text
+ -


لەدواین ریزبەندی فەرهەنگی ویکیپیدیا (Wikitionary) پرۆژەیەکی سایتی جیهانی ویکیپیدیایە بۆ وەرگێرانی وشەکان، زمانی کوردی لەپلەی نۆیەمدا دەبینرێت کە زۆرترین وشەیان هەیە لە فەرهەنگی ویکیپیدیادا.

بە پێی ریزبەندییەکە زمانی کوردی بە ٧٣٠ هەزارو ٦٩١ وشە، لەریزبەندی نۆهەمدایەو بەمەش پێش زمانەکانی سویدی‌و هۆڵەندی کەوتوە،  زمانی کوردی بە بەردەوامی لە لایەن ٦٨٨٨ بەکارهێنەرەوە کاری لەسەر دەکرێت و ٣٣ بەکارهێنەریش لەمانە بەکارهێنەری کاران و بە بەردەوامی کار لەسەر فەرهەنگەکە دەکەن .

زمانی ئینگلیزی پلەی یەکەمی گرتووە لە ریزبەندییەکەدا، هەر یەک لە زمانەکانی مالاگاسی و فەڕەنسی و روسی دێت. زمانی ئیسپانی لە پلەی شەشەمدایە و زمانی تورکیش لە پلەی بیستەم. هەروەها زمانەکانی فارسی و عەرەبیش لە پلەکانی ٤٤ و ٤٥دا دێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP