Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ عێراق یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌

ئابوری

بینراو 138

17/08/2019

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات،  له‌ عێراق هه‌موو پێگه‌ حكومییه‌كان نرخیان هه‌یه‌ و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت.

كازم سه‌یادی په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا رایده‌گه‌یه‌نیێت، له‌ عێراق نرخی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌ و جێگره‌كه‌ی نیو ملیۆن دۆلاره‌.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا نرخی بریكاری وه‌زیر و باڵیۆزی عێراق له‌ وڵاتان چه‌نده؟ روونیكرده‌وه‌، بریكاری وه‌زیر نرخه‌كه‌ ی  دوو ملیۆن دۆلار و سێ ملیۆن دۆلار و زیاتره‌.

له‌باره‌ی نرخی باڵیۆزه‌وه‌ ئاشكرایده‌كات، زۆرێك له‌ باڵیۆزه‌كان ئه‌و كاندیدانه‌ن كه‌ له‌ هه‌ڵبژادنه‌كاندا شكستیان هێناوه‌ و كه‌سانی شكستخواردوون و لایه‌نه‌كان له‌ نێوان خۆیاندا رێكده‌كه‌ون و پۆستێكی دیكه‌یان ده‌ده‌نێ وه‌ك پۆستی باڵیۆز.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ عێراق له‌ رێزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی تێداده‌كرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP