Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سلێمانی دەست بەسەر رۆنێکی مەترسیداردا گیرا

کوردستان

بینراو 596

17/08/2019

Alternate Text
+ -

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ده‌ستیان بەسەر جۆره‌ رۆنێكی‌ توركی‌ و ئێرانیدا گرتووە کە شیاوی خواردن نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر جۆره‌ رۆنێكدا گرتووە‌ كه‌ ته‌نه‌كه‌كه‌ی ژه‌نگی كردوه ‌و بازرگانه‌كه‌ ویستویەتی ئه‌و رۆنه‌ بتوێننه‌وه‌و بیپاڵێون و بیكه‌نه‌ ته‌نه‌كه‌ی‌ نوێوه‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی‌ له‌بازاڕدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی‌ ئه‌و بازرگانه‌ی‌ ویستویه‌تی‌ ئه‌وكاره‌ بكات، بۆ بێبەهاکردنی به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی‌ بووه‌ تاوه‌كو هه‌وڵبدات بۆ ساغكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌  ئێرانی توركییه‌كان له‌بازاڕدا.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژانە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی ماوەبەسەرچوودا دەگیرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP