Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاتوچۆ زانیاری نوێ له‌باره‌ی تۆماركردنی ماتۆرسكیله‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

بینراو 94

17/08/2019

Alternate Text
+ -

بە بڕیاریكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل دەستپێبکاتەوە کە مۆدێلیان لە ٢٠١٩ نابێت کەمتر بێت.

رائید كاروان سدیق،وته‌بێژی هاتووچۆی سلێمانی بە کەناڵێ بی ئێم سی راگه‌یاند، به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دووباره‌ تۆماركردنی ماتۆڕسكیل له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه بە مەرجی ئەوەی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی هێندرابنه‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی تووندوتۆڵیان تێدابێت و مۆدێلی ٢٠١٩بێت."

 روونیشیکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایەتییەکانی هاتوچۆ دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە لەڕێکارە یاساییەکان ماتۆڕسکیلەکان بە ناوی خاوەنەکانیانەوە تۆمار دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی ٢٠١٢ تۆماركردنی ماتۆڕسكیلی قه‌ده‌غه‌ كردبوو و بەگوێرەی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش، تاوەکو ئەمڕۆ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ١١ هه‌زار ماتۆڕسكیل تۆمارکراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP