Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەفغانستان... لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا ٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان

بینراو 42

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغستان ٦٨ کەس گیانیان لەدەستد و ١٨٢ کەسی تریش بریندار بوون، بزوتنەوەی تاڵیبانیش رەتیدەكاتەوە لە پشت تەقینەوەكەوە بێت.

نەسرەت رەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند،" ئێوارەی رۆژی شەممە لە كابوڵی پایتەخت تەقینەوەیەك ئاهەنگێكی هاوسەرگیری كردوەتە ئامانج و بەهۆی ئەوەشەوە تائێستا ٦٨ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٢ كەسی دیكەش برینداربون".

ئاماژەی بەوەش کرد،"  لەناو كوژراوەكاندا ژن و منداڵ هەیە و بزوتنەوەی تاڵیبانیش بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكاتەوە لە پشت تەقینەوەكەوە بێت".

بەپێی راپۆرتە ئەمنیەكانی ئەفغانستان ،" تەقینەوەكە لەڕێی خۆكوژێكەوە بوە، كە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی بەستوە و راستەوخۆ لە نزیك سەكۆی ئاهەنگگێڕانەكەوە خۆی تەقاندوەتەوە".

لای خۆیشیەوە بزوتنەوەی تاڵیبان بێبەریبوونی خۆی لەئەنجامدانی تەقینەوەكە راگەیاندوە و سەرچاوە ئەمنیەكانی ئەفغانستانیش پێیانوایە سروشتی تەقینەوەكە و ناوچەكەی جێدەستی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی پێوە دیارە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP