Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەند دەروازەیەکی سنووری نێوان هەرێم و ئێران دەکرێنە فەرمی

کوردستان

بینراو 88

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کۆبوونەتەوە بە مەبەستی بە فەرمی ناساندنی چەند دەروازەیەکی سنووری نێوان هەرێم و ئێران.

كاوه‌ عه‌لی كه‌ریم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی میدیاكانی كردووه‌ رایگەیاندووە،" سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە نوسراویان لە بەرواری ١٠-٨-٢٠١٩ رەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی مەرزەکانی (کێلێ) و (شۆشمێ - تەوێڵە) و(شێخ ساڵح- پشتە) وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاریی کردووە".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،" هەنگاوی داهاتوو گەیاندنی ئەو رەزامەندیەیە بەلایەنی پەیوەندیداری عێراقی و دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن، چونکە بڕیاری کۆتایی لە دەسەڵاتی هەردوو حکومەتی عێراقی و ئێران دایە".

جێگری پارێزگاری هةڵه‌بجه‌ لە کۆتاییدا باسی لەوەش کردووە،"  كه‌ لە کۆبونەوەیه‌یاندا له‌گه‌ڵ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ رۆژی لە ٨-٨-٢٠١٩ باسیان لەوەکردووه‌ لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریان داوە مەرزەکانی تەوێڵە و کێلێ و پشتە بکرێنە فەرمی و ئێمەش داوای نوسراوی رەزامەندی بۆ بەفەرمیکردنی مەرزەکانمان کرد بۆ ئەوەی هاوکار بین لە گەیاندنی بە لایەنی فەرمی عێراق بە سوپاسەوە وێنەی نوسراوەکەیان بۆ ناردین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP