Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی روخساریان چەورە

هەمەرەنگ

بینراو 177

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەو کەسانەی پێستی روخساریان چەورە و ئەمەش کێشەی بۆ دروستکردوون، بۆ ئەوەی بەسەر ئەم کێشەیەدا زاڵ بن پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن.


- رووخسارت بەردەوام پاک بکەوە و ھەروەھا پێش نووستن ماکیاژی رووخسارت لێبکەوە چونکە ماکیاژ لە کاتی نووستن دەچێتە نێو کونەکانی رووخسار و دایدەخات.
- رۆژانە دوو جار بە باشی رووخسارت بشۆی، بەڵام دوور بکەوە لە بەکارهێنانی سابونی کیمیاوی.
- دەبیت شەوانە و رۆژانە کرێمی تایبەت بەکار بێنی و بەجۆرێک چەوری تێدا نەبێت.
- ھەنگوین یەکێکە لەو مادانەی کە دەکرێت بەکار بھێندرێت بۆ چارەسەری رووخساری چەور، چونکە چەندین مادەی دژە بەکتریای تێدایە و رێگری دەکات لە دەرکەوتنی زیپکە.
- سپێنەی ھێلکە و لیمۆ یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیەکان بۆ چارەسەرکردنی چەوری رووخسار چونکە ئەمانە یارمەتیدەرە لەسەر ھەڵمژینی چەوری.
- بەكارهێنانی لیمۆ هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی چەوری پێستی ڕوخسار و كەمكردنەوەی زیپكەی سەرپێست جگە لەوەش پێست سپی دەكاتەوە.
- بەکارهێنانی خەیار بۆ روخسار، یارمەتی پاككردنەوەی پێست دەدات و پێست ڕووناك دەكاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP