Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڕیارێکی موقتەدا سەدر زیان بە مووچە خۆرانی هەرێم دەگەیەنێت

عێراق

بینراو 1377

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در بە پێچەوانەی ساڵی رابردووەوە  کە لەگەڵ ناردنی بەشە بودجەی هەرێمدا بوو، بە بێ رادەستکرنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەغداد، به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ پشتی له‌هه‌رێم كردووه‌.

سەدر داوای لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە کە پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ یاساى بوودجه‌، به‌بێ راده‌ستكردنى نه‌وت لە پەرلەماندا نەچەسپێ،  ئه‌و په‌یامه‌شى به‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان گه‌یاندووه‌، كه‌ پاره‌ بۆ هه‌رێم نه‌نێرن.

ئەم بریارەی سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در لە کاتێکدایە کە ساڵی رابردوو فشاری دروستکردبوو لەسەر پەرلەمان و حکومەت، بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وت، بەڵەم لە ئیستادا سەدر فشاره‌كه‌ی له‌رێگه‌ی حه‌سه‌ن عاقولی سه‌رۆكی فراكسیۆنەکەیەوە  بە پەرلەمانتارە کوردەکان راگەیاندووە،" هه‌ڵوێستی سه‌در به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌وه‌ بۆته‌وه‌ لەگەڵ ساڵی پاردا".

به‌پێی زانیارییەکانی بی ئێم سی،" سه‌در له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌، كه‌ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نه‌نێرن به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی رابردوو بەشە بودجەی هەرێم بە فشاری موقتەدا سەدر چه‌سپێندرا كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، ئه‌وه‌ به‌غداد به‌شێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP