Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باکوری کوردستان... خۆپیشاندان دژی لابردنی سەرۆک شارەوانییەکان بەردەوامە

کوردستان

بینراو 43

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

خەڵکی باکوری کوردستان لەدژی لابردنی سەرۆک شارەوانییەکان رژانە سەر شەقامەکان و دەستیانکرد بە ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەو کارەی حکومەتی تورکیا.

دوای ئەوەی دوێنێ حکومەتی تورکیا شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان دوورخستەوە  و شارەوانییەکانی رادەستی ئاکەپەکرد، توندتر و بەرفراوانتر لە دوێنێ، ئەمڕۆ خەڵکی باکوری کوردستان لە مەیدانەکان تووڕەیی خۆیان دەردەبڕن.

سەرەڕای هەموو ڕێگریی و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خۆپێشاندەران، خەڵکی کورد لە باکوری کوردستان بۆ خاوەنداری لە ئیرادە و دەنگی خۆیان لە شارەکانی ئامەد، وان و مێردین رژاونەتە مەیدانەکان و تووڕەیی خۆیان بەرامبەر دەسەڵاتی تورکیا و سیاسەتی دژبە کورد دەخەنەڕوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو خۆپێشاندانەدا چەندین کەس لەلایەن پۆلیسەوە بریندارکراون کە پەرلەمانتارانی هەدەپەشی تێدایە، هەروەها ژمارەیەکی زۆریش لە خۆپێشاندەران دەستگیرکراون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ گروپی پارێزەرانی سەردەم، کۆمەڵەی پارێزەرانی سەردەم، گروپی پارێزەرانی ئازدایخواز و دیموکرات بە هاوکاری پەرلەمانتارانی هەدەپە، لە شاری ئیستەنبوڵ ویستیان لەبەردەم دادگای ئەو شارە بە ڕاگەیەندراوێک ئەو هێرشانە شەرمەزار بکەن، بەڵام پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەریان و ڕێگەی نەدا پارێزەران ڕاگەیەندراوەکەیان بخوێننەوە.

لە ئێستادا خۆپێشاندان دژی ئەو کودەتا سیاسییەی دەسەڵاتی ئاکەپە دژبە ئیرادەی گەل، لە شارەکانی ئامەد، مێردین و وان بەردەوامە و پۆلیسی دەوڵەتی تورک ناوبەناو هێرشی خۆپێشاندەران دەکات و گەلیش ڕووبەڕووی هێرشەکانیان دەبنەوە و بەرخۆدان دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP