Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خزمەتی سەربازی هەرێم دەگرێتەوە ؟

کوردستان

بینراو 832

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی عێراق  یاسای بەسەربازیگرتنی ناچاری کراوەتە بەردەم پەرلەمان و لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق دەیەوێت ئەو یاسایە تێپەرێنێت، تا لەرێگەیەوە ماوەیەك دیاریبكرێت، بۆ تەمەنە جیاوازەكان، بچنە خزمەتی سەربازییەوە.

سەبارەت بەو پرسە ، بەشار كیكی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگه‌یاند،" لەگەڵ بوونی ئەو هەموو دامودەزگا ئەمنییە زۆرو زەوەندەی وەك پۆلیس و سوپا و حەشدی شەعبی و هێزەكانی ێیشمەرگە و هێزەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، سەپاندنی یاسای سەربازگرتنی زۆرەملێ ئەنجامی باشی نابێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات لەحاڵەتی بڕیاردان لەسەر یاساكە، ئەوە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و پێوەی پابەند نابێت .

كیكی وتیشی،"  پێمان وایە بابەتی سەربازگرتنی زۆرەملێ پێویستی بەلێكۆڵینەوەی قووڵ هەیە، چونكە بارودۆخی وڵاتە رێگە بە هەنگاوی لەو جۆرە نادات، بەڵام دامودەزگاكانی دەوڵەت پێویستی زۆریان بە پەرەپێدان و داڕشتنەوەی پەیكەربەندییەكەیان هەیە، نەوەك تەنیا بیركردنەوە لە دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان لەڕێگای بەسەربازگرتنیان، كە لەئەنجامدا هیچ دەرفەتێكی راستەقینەی كار دەستەبەر نەبووە.

پەرلەمانتارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش کرد،" سەربازگرتنی زۆرەملێ نابێتە هۆی درووستبوونی هاوبەندی لەنێوان رۆڵەكانی وڵاتدا وەك باس دەكرێت، بەڵكو دەستەبەركردنی دەرفەتی كارو پیشكەشكردنی خزمەتگوزاری‌و هاوسەنگی لەنێوان ئەرك و مافەكاندا ئەوە دەستەبەر دەكات، بۆیە پێموایە بیرۆكەكە قابیلی جێبەجێكردن نییە و بەدبەختی زیاتر بۆ خەڵك دێنێت.

كیكی پێشبینی دەكات پرۆژە یاساكە لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە رەتبكرێتەوە، لەبەر ئەوەی پەرلەمانی كوردستان مافی ئەوەی هەیە هەر یاسایەكی فیدراڵی، كە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان بگەیەنێت رەتیبكاتەوە.

بەشار كیكی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆتایی قسەکانیدا راشیگەیاندووە،" لەگەڵ بوونی ئەو هەموو دامودەزگا ئەمنییە زۆرو زەوەندەی وەك پۆلیس و سوپا و حەشدی شەعبی و هێزەكانی ێیشمەرگە و هێزەكانی رووبەڕووبوونەوەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP