Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سلێمانی دوکانێکی گۆشتفرۆشی داخرا

کوردستان

بینراو 547

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستییه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار دوكانێكی گۆشتفرۆشییان داخست.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتـێرنه‌ری سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوو رایگه‌یاند، "به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستییه‌كان و هه‌بوونی گۆشتی بێمۆر و به‌ستوو، لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی ئازادی له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌وای شار داده‌خات".

ئاماژەی بەوەشکراوە، یه‌كێك له‌ سه‌رپێچییه‌كانی گۆشتفرۆشی ئازادی، هه‌بوونی گۆشتی به‌ستووه‌‌، به‌ نرخی گۆشتی فرێش و خۆماڵی به‌هاوڵاتیانی فرۆشتووه‌، ئه‌مه‌ش (غش تجاری) فێڵێ بازرگانییه‌ و یاسا رێگری لێده‌كات و سزای توندی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داناوه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

هەروەها وتیشی، گۆشتفرۆشی ئازادی گۆشتی بێمۆری فرۆشتووه‌، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان‌ رێگری له‌ فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ له‌ كوشتارگه‌ پشكنینی پێش و پاش سه‌ربڕین و دواتریش جارێكی تر پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دراوه‌، به‌مه‌ش گومانی هه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كانی لێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ (مرۆژه‌ڵییه‌كان).

روونیشیکردەوە، خاوه‌نه‌كه‌ی پێشتر گۆشتی به‌شێوه‌ی قیمه‌ ئاماده‌كردووه‌‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی گۆشته‌كه‌ نادیاره‌ و نازانرێت گۆشتی چ جۆره‌ ئاژه‌ڵێكه‌ یاخود گۆشتی فرێش بووه‌ یان به‌ستوو، دانانی گۆشتی قیمه‌ كراو زوو تێكده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووبه‌ری به‌رهه‌واكه‌وتنی فراوانتره‌ بۆیه‌ رێگری له‌ئاماده‌كردنی قیمه‌ده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌رداوای كڕیاره‌كه‌ گۆشته‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت به‌قیمه‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، سه‌رپێچییه‌كی تری گۆشتفرۆشی هه‌واری شار، نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه كه‌ بنه‌مای هه‌موو پیشه‌یه‌ك وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌ له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ پیشه‌كه‌ی، بۆیه‌ رێگری له‌ هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ ده‌كرێت به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكه‌ن.

باسی لەوەشکردووە، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی ئازادی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌، شوێنه‌كه‌شی ناكرێته‌وه‌ تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP