Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ سلێمانی نرخی مریشك به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 94

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌ڵێت، نرخی کیلۆیەک مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ دوو هەزار و ٩٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

 

نازم عەبدوڵڵا، وتەبێژی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند،  نرخی کیلۆیەک مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ دوو هەزار و ٩٠٠ دینار بەرزبووەتەوە، بەڵام مانگی پێشوو بە هەزار و ٨٠٠  دینار بوو لەکاتێکدا تێچووی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار و ٢٠٠ دینارە.

روونیشیكرده‌وه‌، چه‌ندین جار حكومه‌تمان له‌ كێشه‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و وتوومانه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ی ئێستا بێت كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان دایده‌خه‌ن  و داوامان له‌ حكومه‌ت كردووه‌ نرخه‌كان دیاری بكه‌ین و له‌سه‌ر هاوڵاتیان زنرخه‌كان گران نه‌بێت.

هاوکات نازم عەبدوڵڵا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشکی بۆ ئەوە گەڕاندەوە بۆ کەرتی بەرهەمهێنانی مریشک رێکخراونییە و وتی، لە مانگەکانی پێشوودا سەرجەم خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان زەرەر و زیانێکی زۆریان کردووە بۆیە بڕیاریاندا بەرهەمهێنان بوەستێنن.

ئێستا ٣٥% هۆڵەکان چۆڵن و جوچکیان تێنەکراوەتەوە، ٢٥%ـی کێڵگەکانیش جوچکیان دەستناکەوێت، تەنها ٤٠% کێڵگە پەلەوەرییەکان بەرهەمیان هەیە.

جه‌ختیكرده‌وه‌، خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ٢٢ ملیار دینار زیانیان كردوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

باسی له‌وه‌كرد، له‌ ئێستادا نرخی مریشك به‌ دوو هه‌زار و ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ دیناره‌ و مانگی پێشوو نرخه‌كه‌ی به‌ هه‌زار و ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ بوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP