Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەریتانیا مافی پەنابەری بە ئەندامێکی هەواڵگیری سەردەمی سەدام دەدات

عێراق

بینراو 29

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دکتۆرێکی عێراقی دوای ئەوەی کە تۆمەتبارکرا بە ئازاردانی زیندانکراوەکانی سەردەمی سەرۆکی پێشووی عێراق "سەدام حوسێن"، لە وڵاتی بریتانیا بە بڕیاری دادگا مافی پەنابەرێتی پێدرا، بەبیانوی ئەوەی بە زۆر ئەو کارەی پێکراوە.

بە پێی هەواڵێکی کەناڵی العربیە، هەرچەندە لە سەرەتاوە داواکەی رەتکرایەوە بەهۆکاری کارکردنی لە دەزگای هەواڵگیری و هەوڵنەدانی بۆ گۆرینی شوێنەکەی لە ڕێگەی داواکەرییەوە، دواتر بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی بریتانیا بڕیاری ئەوە دەرکرا هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە ئەشکەنجەی زیندانیکراوانی دابێت و یارمەتیدەریان بووبێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەپاش لێکۆڵینەوەی یەکەی تاوانی جەنگ لە دەزگای سنوری سەربە وەزارەتی دەرەوە، دەسەڵاتی بریتانیا رێگری لێکردووە وەکو پیشەدارێک یارمەتی پەنابەران بدات، بەهۆکاری ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی کاتێک کە دکتۆر بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو دکتۆرە پێش ١٩ ساڵ داوای مافی پەنابەری لە ولایەتە یەکگرتووەکان کردووە بەڵام داواکەی رەتکرایەوە،  بەهۆکاری کردن لە دەزگای هەواڵگیری.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP