Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سلێمانی کەبابخانەیەک داخرا

کوردستان

بینراو 4454

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی پابەندنه‌بوون بە مه‌رج و رێنماییه‌كان كه‌بابخانه‌یه‌ك داده‌خات.‌

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتەرنه‌ری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی گۆشتی نه‌شیاو بۆخواردن، لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كانێسكانی شاری سلێمانی داخست.

باسیلەوەشکرد، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ پابه‌ند به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێـێرنه‌رییه‌كان نەبووە و شوێنه‌كه‌ شیاونییه‌ بۆ ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی تێیدا.

وتیشی، له‌ كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (١٠) كیلۆگرام گۆشتی قیمه، چوار جگه‌رو ئه‌ندامی هه‌ناوی ئاژه‌ڵ و (١٥) شیش گۆشت و قیمه‌ی ئاماده‌كراوی خراپبوودا گرتووه‌‌ كه‌شیاوی خواردن نه‌بوون، هه‌‌روه‌ها له‌ كه‌بابخانه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر (١٣) ده‌ست و رانی ئاژه‌ڵی بێمۆردا گیراوه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووە خوارده‌مه‌نیه‌كانی له‌ گۆشتی بێمۆر بۆ هاوڵاتیان ئاماده‌كردووه.‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ داده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن له‌ شوێنه‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP