Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆسرەت رەسوڵ بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان

بینراو 1454

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاریدا بە ئاڵوگۆڕی سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە بەشی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و عێراق دانراون لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەوژوورن و ماوەی چوارساڵیان تەواوکردووە.

بە گوێرەی نوسراوێک کە ئیمزای کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەرە هاتووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە و بڕیارماندا بە کاراکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی هەموو ئەوکەسانەی کە لە بەشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن لە حکومەتی فیدراڵی عێراق  و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە پلە تایبەتەکانی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەوژوورن و لە پۆستەکانیاندا ماوەی چوار ساڵ زیاتری تێپەڕنەدووە.

هەر بە گوێرەی بڕیارەکەی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، دەبێت ئەو کەسانە لەو پۆستانەدا دابنرێن کە پێشتر سی ڤییان پێشکەشکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP