Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سلێمانی دەست بەسەر ٣٥ کیلۆ گۆشت و دوگی خراپبوودا گیرا

کوردستان

بینراو 536

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کۆگایەکدا دەست بەسەر بڕی ٣٥  کیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژەڵی خراپدا گیراوە کە خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەکانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەکات.

به‌پێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریەوە لەناودەبرێت و خاوەنی کۆگاکە لەلایەن بەشی یاسای قائیمقامیەتەوە روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خواردن و خواردنەوەی تەندروست و پاکوخاوێن بخۆن و لەوشوێنانەی خۆراکە مادەی خراپبوو و نەشیاو بەکاردەهێنن دوربکەونەوە و زیان بەتەندروستی خۆتان مەگەیەنن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP