Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی ئاینده‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری

بینراو 865

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ٢٥یی ئابی ٢٠١٩، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و دامه‌زراوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی سامانه‌ سرووشته‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌ر به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌، مووچه‌ی دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم، لیوای 1 و 2ی هێزه‌كانی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌كرێت.

 دوای ئه‌وانه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دانا جه‌زا په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ عێراق به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئابی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP