Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رەگەزنامەى هەرێم: هاوڵاتییان دەتوانن بە ئۆنلاین فۆرمی کارتی نیشتمانی پڕبکەنەوە

کوردستان

بینراو 416

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرێوەبەرایەتى گشتى رەگەزنامەى هەرێم رایگەیاند، له‌ ئێستادا هاوڵاتییان ده‌توانن‌ به‌ شێوه‌ی‌ ( ئونلاین ) فۆڕمى کارتى نیشتمانى پڕ بکەنەوە.

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیكردووه‌ته‌وه‌، هەموو هاوڵاتییک له‌ سەر كومپیته‌ره‌كه‌ى و لە ماڵی خۆى دەتوانێت فۆڕمى كارتی‌ نیشتیمانی‌ پڕبكاتەوە‌ و دواتر بیبات بۆ فەرمانگەى کارتى نیشتمانى و مامەڵەى پێبکات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ده‌بێ به‌رنامه‌ی ( acrobetpro )له‌ کۆمپیته‌ره‌که‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بارکۆدی فۆرمه‌که بخوێنرێته‌وه‌.

ئەو لینکەشی بڵاوکردەوە کە تیایدا فۆڕمەکە پڕدەکرێتەوە کە بریتییە لە:

www.nid-moi.gov.iq

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP