Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانى... ئەو نوقڵانەى لەشێوەى جگەرەدان قەدەغەکران

کوردستان

بینراو 80

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی فرۆشتنی جۆره‌ نوقڵێك له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره‌ هۆشداریی توند به‌دوكانداره‌كان ده‌دات و داواش له‌ دایكان و باوكان ده‌كات به‌وریاییه‌كه‌ی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانتان ده‌یكڕن. 

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی ئاماژەى بەوەکردووە، به‌هۆی هه‌بوونی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌فتاری ئه‌و مناڵانه‌ی ئه‌و جۆره‌ خواردن و شیرینانه‌ ده‌خۆن كه‌ له‌سه‌رشێوه‌ی جگه‌ره‌ دروستكراوه‌، یاسا و‌ ڕێنمایییه‌كان فرۆشتنی‌ قه‌ده‌غه‌كردووه‌‌ و سزای بۆ فرۆشیاره‌كەشی  دیاریكردووه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لەلایەن لیژنەکانەوە ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك له‌وجۆره‌ شیرینیه‌دا گیراوە و هه‌ركه‌س و شوێنێك له‌و جۆره‌ نوقڵ و شیرینیه‌ بفرۆشێت ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.

داواشی له‌ دایكان و باوكان کردووە، به‌وریایه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه ‌بن کە منداڵه‌كانیان ده‌یكڕن و رێگری بكه‌ن له‌ كڕینی شتومه‌كی نه‌شیاو كه‌زیان به‌ ره‌فتاریان بگه‌یه‌نێت، له‌كاتی هه‌بوونی ئه‌وجۆره‌ نوقڵ و شیرینیانەشدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP