Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان له‌ ئه‌وقاف ووته‌یه‌كی پیر لوقمان ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان

بینراو 468

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ووته‌ی پیر لوقمان پیری ئاینی زه‌رده‌شتییه‌كان له‌باره‌ی بۆنه‌یه‌كی ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئاوات حسامه‌دین  نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، "هیچ بۆنه‌یه‌ك له‌ ئاینی سه‌رده‌شتیدا نییه‌ به‌ناوی په‌یمان و لوقمان حاجی كه‌ریم زه‌رده‌شتی نییه‌ و به‌ناوی ئه‌و جه‌ژنه‌وه‌ بازرگانی ده‌كات".

وتیشی، "لوقمان حاجی كه‌ریم له‌ مانجسته‌ر ده‌ژی و سۆشیال وه‌رده‌گرێت و به‌ناوی سه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه‌ بازرگانی ده‌كات و پاره‌ په‌یدا ده‌كات و له‌ ئێستادا منداڵه‌كانی پشوویانه‌ و به‌و شێوازه‌ پاره‌ كۆده‌كاته‌وه‌ ".

روونیشیكرده‌وه‌، له‌ ئاینی زه‌رده‌شتیدا هیچ بۆنه‌ و جه‌ژنێن نییه‌ به‌ناوی په‌یمان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP