Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆشداریی ده‌داته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان

کوردستان

بینراو 197

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -



ئەندامێكی سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان  ئاشكرایكرد، کەرکوک بە دۆخێکى تەواو نائاساییدا تێپەڕ دەبێت داوا لە لایەنە کوردیەکانیش دەکات خۆیان بۆ دوو رووداوى گەورە لە شارەکە ئامادە بکەن.

خالید شوانی ئەندامێكی سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، پرۆسەى بە عەرەب کردنى شارى کەرکوک بەردەوامى هەیە و هەوڵى گۆڕینى دیمۆگرافیاى شارەکە دەدرێت، ئەم هەنگاوانەش لە ژێر سەرپەرشتى هێزێکى نامۆدا ئەنجام دەدرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان خۆیان بۆ دوو رووداوى گەورە لەکەرکوک ئامادە بکەن، کە بریتین لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پارێزگاکان و پرۆسەى سەرژمێرى، کە بڕیارە لە کۆتایى ساڵى داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

خالید شوانی روونیشیكرده‌وه‌، بەپێویستى دەزانێت هێزە کوردیەکان رێگە نەدەن سەرژمێرى لەکەرکوک ئەنجام بدرێت، بەو پێیەى هەوڵى گەورە بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى شارەکە لە ئارادایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP