Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرشەلۆنە دەیەوێت ریاڵ مەدرید شۆک بکات

وەرزش

بینراو 528

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كار بۆ ئەوە دەكات لە وەرزی نوێدا ئامانجێکی یانەی ریاڵ مەدریدی رکابەری بگوازێتەوە ریزی یانەکە.

پێگەی دیفنسا سنتڕاڵ بڵاویکردەوە، "لەگەری سەرنەكەوتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەی نیمار داسیلڤا، بەرپرسانی ئەو یانە ئیسپانییە پلانی دووەمیان جێبەجێ دەكەن كە بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرەی فەرەنسی (كیلیان مباپێ)یە كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیش لە ئێستاوە هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە".

فلۆرەتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەیەتی، داوای لە سەرۆكی ئەو یانەیە كردووە كە لە مێركاتۆی ٢٠٢٠ كارئاسانی بۆ بكەن لە پێناو گواستنەوەی مباپێ بۆ ریزەكانی یانەكەی، هەربۆیە هەوڵدانەكانی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە تەواو بەرپرسانی یانەی شاهانەی نیگەران كردوە.

 

كیلیان مباپێ لە ئێستادا هەمو جۆرە گفتوگۆیەك لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی رەتدەكاتەوە لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، چونكە ئەو یاریزانە ئامانجی خۆی لە رۆیشتن لە پاریس ناشارێتەوەو دەیەوێت هاوینی داهاتو فەرەنسا بەرەو خولێكی دیكە جێبهێڵێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP