Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیان

کوردستان

بینراو 2094

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە دەبێت بۆ مامەڵەى پاسپۆرت بەشیک لە هاوڵاتیان کارتى زانيارييەکانیان بگۆڕن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاگادارى ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە کارتى زانیارییەکانیان پێشتر لەم شوێنانەى خوارەوە دەرهێناوە وەک لە وێنەکەدا دیارە له ئێستا ئەو نوسینگانە هەڵوەشێندراوەتەوە، لە کاتى مامەڵەى دەرهینان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت پێویستە بیگۆڕن بۆ ئەو نوسینگانەى کە ئاماژەى پێدراوە، بە پێچەوانەوە کاروبارەکانیان جێبەجێ ناکرێت.

١-تاسلوجه ئەگۆڕێت بۆ ڕاپەڕین.

٢-بەردەقارەمان ئەگۆڕێت بۆ بازیان.
٣-سێوسێنان بۆ قەرەداغ.
٤-عەربەت  بۆ ڕۆژهەڵات.
٥-سیتەک +زەلان +باسنێ بۆ چوارتا.
٦-بەرزنجە بۆ سیدصادق.
٧-وارماوا بۆ شارەزوور.
٨-گاپیڵۆن بۆ ماوەت.
٩-سیروان بۆ هەڵەبجەى شەهید.
١٠-بيارە بۆ خورماڵ.
١١-ناڵپارێز +گەرمک بۆ پێنجوێن.
١٢-سورداش بۆ پیرەمەگرون.
١٣-خەلەکان + بنگرد بۆ دوکان.
١٤-سەنگەسەر +هەڵشۆ بۆ قەڵادزێ.
١٥-سەرکەپکان بۆ کێوەڕەش.
١٦-چوارقوڕنە+ حاجیاوا + بێتواتە + خدران بۆ ڕانیە.
١٧-ژاراوە +هیرۆ +ئیسێوە بۆ ڕاپەڕین – پشدەر.
١٨-ئاغجەلەر +تەکیە بۆ چەمچەماڵ.
١٩-مەیدان+پێباز+شەهیدانى گەرمیان+شێخ تەوێڵ+بەمۆ بۆ کەلار.
٢٠-باوەخۆشین بۆ دەربەندیخان.
٢١-قۆرەتوو + رزگارى گەرمیان بۆ کەلارى کۆن.
٢٢-نەوجول+ سەرقەڵا+ دوانزەامام بۆ کفرى.
٢٣-سەنگاو+قادرکەرەم + تەکیەى جەبارى بۆ شۆڕش.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP