Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سکارلێت جۆهانسۆن گرانترین ئەکتەری ژن لە جیهاندا

هونەری

بینراو 192

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 ئەکتەری ئەمریکی سکارلێت جۆهانسۆن، بۆ جاری دووەم لەسەر یەک بووبەخاوەن بەرزترین نرخی نواندن لەبواری سینەما لە جیهاندا.

 

بەپێی هەواڵێکی پێگەی العەربییە، خانمە هونەرمەند جۆهانسۆنی تەمەن ٣٤، نرخی نواندنی لە سینەمادا ١٥.٥ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٨، لە ئێستادا بۆ هەر فلیمێک ٥٦ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

 

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرکەوتنی سکارلێت جۆهانسۆن دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵگێڕانی لە فلیمی" Averenger: Endgame" کە دەکاتە کۆتا وەرزی زنجیرەی "ئەڤێنجەرز"، نرخی نواندنی ٣٥ ملیۆن دۆلاربووە.

 

سکارلێت جۆهانسۆن لە ٢٢/١١/١٩٨٤، لە شاری نیۆرک لەدایکبووە، کاری نواندن و گۆرانیوتن و نمایشکاری دەکات، بەژداری فیلمەکانی " ئەڤێنجەر و پیاوی ئاسن و تۆڵەسێنەرەوەکان و چەندین فلیمی تر کە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، خاوەن چەندین خەڵاتی گەورەیە لەبواری سینەمادا، لە فیلمی " ونبوون لە نێو وەرگێراندا" بووبە خاوەن باشترین ئەکتەری ساڵ لە پەیمانگای بریتانی، هەروەها بووە بەخاوەنی خەڵاتی (تۆنی) وەکو باشترین نواند لە بواری درامادا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP