Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... به‌شدارانی كاره‌با ٤٠٠ ملیار دینار قەرزارن

کوردستان

بینراو 67

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شدارانی كاره‌با له‌ پارێزگای هه‌ولێر ٤٠٠ ملیار دیناری كاره‌بای نیشتمانی قه‌رزارن، پرۆسه‌ی به‌ستنی پێوه‌ره‌ زیره‌كه‌كانی كاره‌باش به‌رده‌وامه‌ لە شارەکەدا.

حوسێن حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مە ٢٥ی ئاب، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌شدارانی كاره‌با له‌ پارێزگای هه‌ولێر ٤٠٠ ملیار دیناری كاره‌بای نیشتمانی قه‌رزارن و له‌و بڕه‌ش ١٢٠ ملیاری له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ته‌".

حوسێن حه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، "چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌ هه‌ولێر پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه‌ و كاره‌بای ٤٠ ئه‌مپێری سینگڵ فێس به‌ هاووڵاتییان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ ده‌ستكارییه‌كی نرخی كاره‌با نه‌كراوه‌".

پڕۆسه‌ى پێوه‌رى كاره‌با ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ستى پێ كردووه‌ و له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر تاقی كراوه‌ته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ پێدانى كاره‌با بۆ ماڵان دیار ده‌كات، به‌ڵام هێشتا به‌ ته‌واوى نرخى یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP