Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەعدی پیرە باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و توركیا ده‌كات

کوردستان

بینراو 71

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدونێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ باس لە پەوەندییەکانی (یەکێتی و تورکیا) دەکات لەماوەی رابردوو کە بەرەو گرژی هەنگاوی نابوو، خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان (یەكێتی و توركیا)ش دەگەرێنێتەوە بۆ هەندێک راپۆرتی چەواشەكاری لەلایەن نەیارەكانی (یەكێتی)یەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، "هەرێم و توركیا دراوسێی یەكترین و بەشێكی سنووری كۆماری توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستانە و پەیوەندییەكانمان ئاساییە و ئەگەر پەیوەندییەكانمان خراپ بێت واتا لە جوگرافیا تێنەگەیشتووین، بۆیە دەبێت هەوڵی ئەوە بدەین رێز لە ئیرادەی یەكتر بگرین و دەست لەكاروباری ناوخۆی یەكتر وەرنەدەین، مەترسی لەسەر بەرژەوەندی یەكتر دروست نەكەین".

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش، ئاماژەی بەوە کردووە، "پەیوەندییەكانی (یەكێتیی) لەگەڵ (توركیا) بەقۆناغێكی سەخت و دژواردا تێپەڕی، بەشێكی زۆری ئەو پەیوەندییانەی ئێمە، قوربانی هەندێك راپۆرتی چەواشەكاری بووە لەلایەن نەیارەكانی (یەكێتی)یەوە بۆ توركیا، یەكێتی نیشتمانی رێز لە سنورەكان، یاسا نێودەوڵەتییەكان دەگرێت، لە قۆناغ و وێستگەی جیاجیا بەتایبەت لە راپەڕینەكەی ساڵی ١٩٩١ و پێشوازیكردن و هاتنی كۆمەك و یارمەتییە مرۆییەكان لە رێگای ئیبراهیم خەلیل و بنكەی ئەنچەرلیك و هەموو ئەوانە لەلایەن ئێمەوە بەچاوی رێزەوە سەیر دەكرێن".

لەبارەی كردنەوەی نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنقەرە، سەعدی پیرە وتی، "بۆ ئەم بابەتە لە گفتوگۆداین و هیچ رێگرییەكی ئەوتۆ نەماوە، هاوكات توركیاش تێبینیی لەسەر نوێنەری پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نییە و پێموایە ئەم بابەتە بە زوویی چارەسەر دەبێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP