Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی گۆڕاندا کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 55

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ چوار شەممە وه‌فدێکی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی فراکسیۆنی گۆڕانی کرد، وه‌فدی هه‌ده‌په‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی هه‌ڵوێستی گۆڕانیان له‌ باره‌ی ڕه‌وشی سیاسی تورکیا و لادانی سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کانیان کرد.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا رایگەیاندووە، شەممە وه‌فدێکی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی فراکسیۆنی گۆڕانی کرد و به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی هه‌ڵوێستی گۆڕانیان له‌ باره‌ی ڕه‌وشی سیاسی تورکیا و لادانی سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کانیان کرد.

باسی لەوەشکردووە، نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په‌ باسیان له‌وه‌کرد که‌ به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقه‌ی له‌سه‌ر که‌مپی مه‌خموره‌ دۆخی به‌شێک له‌ ئاواره‌کانی که‌مپه‌که‌ خراپه‌.

ئەم سەردانەی هەدەپە لە دوای ئەوە دێت فراکسیۆنی گۆڕان لە ماوەی رابردوودا، لادانی نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ی له‌ سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانیه‌کان به‌ دژایه‌تی دیموکراسی وه‌سف کرد.

ئامەژەی بەوەشکردووە، فراکسیۆنی گۆڕان پێوایه‌ نابێت هاوڵاتیانی سڤیل بکرێنه‌ قوربانی و رێگریان لێبکرێت، بۆ به‌دواداچونی ره‌وشی ژیانی دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ش ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری گۆڕان سه‌ردانی که‌مپی مه‌خمور ده‌که‌ن و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سڤیل نه‌بنه‌ قوربانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP