Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی مەترسییەکانی داعش کۆبووەوە

جیهان

بینراو 50

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی مەترسییەکانی داعش بۆ سەر جیهان کۆبوونەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووو داعش لە هەوڵدایە پێگەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان بەهێزبکاتەوە جارێکی تر.

ڤلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ جێگری سکرتێری گشتی نوسینگەی دژە تیرۆر (UNICT) ، لە کۆبوونەوەکەدا  رایگەیاند، "داعش لە رێگەی سامانەکەیەوە کە بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، هێشتا لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەیدایە لەسەر ئاستی جیهان".

هێمای بۆ ئەوەش کرد، "لە کۆی ٤٠ هەزار چەکداری بیانی داعش کە لە رابردوودا لە ریزەکانی رێکخراوەکەدا شەڕیان کردووە ئێستا ٢٤ بۆ ٣٠ هەزاریان لە ژیاندا ماون، و بەگەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان یاخود گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی دیکە مەترسی دروستدەکەن".

ڤۆرۆنکۆڤ راشیگەیاند، "کۆنتڕۆڵکردنەوەی باغوز لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، نەبووە هۆی لەناوچوونی رێکخراوەکە و چەکدارەکانی داعش لە ڕێگەی شانەی نوستووەوە گەشەدەکەن".

ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەوروپاش ئاماژەی بەوە کردووە، "لە زیندانەکانی ئەوروپادا بەندکراوان بەرەو توندڕەوی دەبرێن، ئەوانەشی کە لە زیندان ئازاد دەبن دووبارە مەترسین بۆ سەر کۆمەڵگای ئەوروپی، ئەمە لەکاتێکدایە، داعش گرفتی هەیە لەگەڵ ناردنی چەکداری خۆی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەی تیرۆرستی".

لە کۆتیشدا باسی لەوەشکرد، "لە کیشوەری ئاسیا سەدان هەزار چەکداری داعش هەن، هەروەها لە ڕۆژئاوای ئەفریقا نزیکەی چوار هەزار چەکداری ئەو ڕێکخراوە هەن کە مەترسی بۆ سەر ئەو ناوچانە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP