Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری خوێندنی باڵا: پشتیوانی لە هەموو هەنگاوەکانی ریفۆرم دەکەم لە زانکۆو پەیمانگاکانی کوردستاندا

کوردستان

بینراو 90

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی٨ی٢٠١٩ ئارام محەمەد لە کۆنفرانسێکی زانستیدا ئاماژەی بە گرنگیی زانستی و ریفۆرم لە پێکهاتەی زانکۆکان و پەیمانگەکاندا کرد لە کوردستان.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کۆنفرانسە زانستییەدا،وتارێکی پێشکەش کردوو تیایدا وتی، "زانکۆ پۆلی تەکنیکییەکان شانبەشانی زانکۆکانی دیکە لەپێناو ریفۆرم و گۆڕانکارییەکان بێگومان دەوری کاریگەریان دەبێت و بۆ ئەمەش دەبێ زانکۆکانمان پەیوەندیی توندوتۆڵیان لەگەڵ بازاڕی کار و کەرتی گشتی و پیشەسازی لە هەرێمەکەمان دەبێت، بۆیە پێویستمان بە هەڵسەنگاندن و توێژینەوەی زیاترە لەبارەی پێداویستییەکانی ئێستای بازاڕی کار و توانا و گەشەکردنی هەرێمەکەمان هەیە کە توێژینەوەی زانکۆکان لەمبارەوە دەتوانێ یارمەتیدەر بێت".

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کرد، "پێویستە میکانیزمی نوێ بۆ قووڵترکردنەوە و چەسپاندنی کولتووری کوالێتی لە سیستەمی زانکۆکانمان دابڕێژین و زۆر گرنگە هەموو بەشەکانی زانکۆکانمان جیا لە گەیاندنی زانست، هەوڵ بدەن ماوەی خوێندن بە باشی بەکار بهێنن بۆ دروستکردنی کارامەییەکانی خوێندنی بە درێژایی ژیان و توانای داهێنان و فێربوون و زمانی دووەم بخەنە گەڕ".

باسی لەوش کرد، "لەگەڵ هاوکارەکانم لە وەزارەت وردەکاریی ئەجێندای پرۆژەی ریفۆرمەکەتانم دیراسە کردووە و دەستخۆشیتان لێ دەکەم و پشتیوانی لە هەموو هەنگاوەکانی ئەم پرۆسەیە دەکەم، بەتایبەت ریفۆرمی پەیکەری خوێندنی تەکنیکی و داڕشتنەوەی ئاستی بڕوانامەکان و درێژەدان بە ریفۆرمی سیستەمی پرۆگرامەکانی خوێندن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP