Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دادگای سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی سیروانی کوێخا نەجم دەدات

کوردستان

بینراو 1394

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دادگای سلێمانی لە بارەی دەستبەسەرکردنی سیروانی کوێخا نەجم رایگەیاند، ئەونوسراوەی بڵاوکراوەتەوە فەرمییەو لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەرچووە.

به‌پێی‌ نوسراوێك كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سكاڵا له‌سه‌ر سیروانی‌ كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ تۆماركراوه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئاسایشه‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌ركراوه‌.

هاوكات به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، به‌ڵام نازانرێت كێ فه‌رمانه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێكردووه‌و شوێنی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌شی‌ نازانرێت.

حاکم عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئەو نووسراوەی بڵاوکراوەتەوە بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو دروستە و فەرمییە، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمان و واژۆی حاکم ئاوات عومەر، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرچووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو چەند دەنگۆیەک لەبارەی دەستگیرکردنی سیروانی کوێخا نەجم-ەوە لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP