Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری لەبارەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنگه‌كان و یه‌كپۆشی خوێندكاران

کوردستان

بینراو 28

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی نوێترین زانیاری لەبارەی  کاتی دەوام و پۆشاکی خوێندکارانی بڵاوکردەوە.

دڵشاد عومەر بەڕێوبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی لە بارەی پۆشاکی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگەیاند، پێویستە لەگەل دەستپێکردنی دەوام سەرجەم خوێندگاکان پابەندبن بە گۆڕینی رەنگی پۆشاککەکان کە دانراوە بۆ هەموو خوێندگاکانی کوردستان و هیچ خوێندگایەکیش لۆگۆی ناوی خوێندگاکە نابیت لە پۆشاکی خوێندکاران بدات.

لەبارەی دەوامی خوێندیشەوە دڵشادعومەر پێی راگەیاندین، دەوامی ئەمساڵی خوێندن لە ٢١/٩/ ٢٠١٩دەست پێ دەکات لە سەرجەم خوێندگاکانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، لە ٪٦٠ ی کتێبی نوێ لە ناوی گەنجینەی تایبەت بە پەروەردە دانراوە، تا وادەی دەست پێکردەنەوەی دەوام ئەوانەی تریش تەواو دەبن، کتێبە کۆنە زۆر خراپبوەکانیش لادەبرێن.

هاوكات بەپێ بڕیارێکی فەرمی لە لایەن وەزیری پێشووی پەروەردەوە پشتیوان سادق بڕێار دراوە کە سەرجەم خوێندگاکان یەک پۆشی تیایدا بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP