Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی‌ ‌سلێمانی‌: ٢٧ تۆمەتبار لەم هەفتەیدا دەستگیرکراون

کوردستان

بینراو 82

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ لەکۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ٢٧ تۆمه‌تبار بە تاوانی دزیکردن لەم هەفتەیدا دەستگیرکراون.

ئەمرۆ ئەکرم قادر بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ لەکۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ئاماری کارو چالاکیەکانی ئەم هەفتەی بڵاوکردوە کە تیایدا چەندین کەس بە تۆمەتی جۆراو جۆر دەستگیرکراون.

بەڕێوه‌بەری پۆلیس لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیركردنی‌ ٢٧ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ دزینی‌ ئوتومبیل، ماتۆرسكیل، پاره‌، موبایل، ئاڵتون، گیرفانبرین‌و دزیكردن له‌ماڵان و  ده‌ستگیركردنی‌ سێ تۆمه‌تبار به‌تاوانی‌ بازرگانیكردن به‌گورچیله‌ی‌ مرۆڤه‌وه دەستگیرکردووە.

هاوکات روونیکردەوە، لەم هەفتەیەدا مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ کوردسات تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە ماوەی‌ ساڵێکە فەرمانی‌ دەستگیرکردنی‌ هەبوەو بەفێڵ بایی ٣٩ دەفتەر دۆلار موبایلی‌ بردووەو پارەکەی‌ نەداوە بەخاوەنەکەی، لە ئێستادا دەستبەسەرە.
 ‌
باسی لەوەش کرد، به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار (رۆژهه‌ڵات-رۆژئاوا) ٦٠ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرددووە ‌‌به‌پێی‌ چەندین ماددە  لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەڕێوبەری پۆلیس لە کۆنگرەکەدا ئاماری بنکەی پۆلیسی سەرە-ی خستەڕوو كه‌ لە چالاکیەکیاندا سه‌ردانی‌ یانه‌و كافتریاو شوێنه‌ گشتییه‌كانیان كردووە، سێ یانه‌و نادی‌ مه‌یخواردنه‌وه‌ داخران كه‌ پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ١٦٧ چه‌قۆو ٩٥ بۆكس خه‌نجه‌رو نۆ كه‌ته‌ر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP