Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زێدان دوو یاریزان لە پێناو پۆگبا رەتدەکاتەوە

وەرزش

بینراو 184

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

پێگەی مارکای ئیسپانی ئەمرۆ لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بە تایبەت پێرێزی سەرۆک لە چاوەڕوانی رازیبوونی زەینەدین زێداندایە تا لە دوا ساتەکاندا لە نێوان ڤان دی بیک و ئێریکسن یەکێکیان بگوازنەوە.

پێگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەڵام تا ئێستا زێدان ئەو دوو یاریزانە رەتدەکاتەوەو چاوەڕوانی پۆڵ پۆگبایە،

ئەمە لە کاتێکدا ریاڵ مەدرید باش دەزانێت کە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادە نییە کەمتر لە ٢٠٠ ملیۆن پۆگبا بفرۆشێت، بەڵام زێدان بەردەوام ڤان دی بیک و ئێریکسن یش رەتدەکاتەوە و تەنھا پۆگبای دەوێت.

مارکا راشیگەیاندووە، "ئەگەر ئێستاش زێدان بریار بدات و بەڵێ بۆ ئەو دوو یاریزانە بکات ئەوا بە زوترین کات دێنە ریاڵ مەدرید.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP