Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی چه‌ند داعشێكی ده‌ركرد

عێراق

بینراو 43

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی چوار شەممە، دادگای عێراقی فه‌رمانی لە سێدارەدانی بۆ ١١ ئەندامی رێکخراوی داعش دەرکرد بەتۆمەتی تەقاندنەوەی پردی ژیان لە باکووری پارێزگاری بابل، کە بووە هۆی کوشتنی چەند سەربازێکی عێراقی.

لە پێگەی سی ئێن ئێن هاتووە، دادگای تاوانی عێراقی لە شاری بابل روونیکردەوە کە دەستەی یەکەم لە دادگا  ١١ کەس دانیانناوە بەتاوانی کارکردن لەگەڵ رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا، ئەو شوێنەی بە ویلایەتی باشوور دەیناساند.

هەروەها باس لەوەکراوەش کە تیرۆرستەکان دانیان بە هێرشکردنە سەر پردی ستراتیژی سەر بە ناحیەی جرف نەسڕی باکووری پارێزگاکە، کە بووە هۆی تەقاندنەوەی پردەکە و کوژرانی سێ سەربازی ئاسایش و بریندانیبوونی ١٩ی تر.

شارەزایان باس لەوەدەکەم کە نرخی پردەکە ١٨ ملیار دۆلار، تیرۆرستەکان دانیان بەتاوانەکەدا داوە، دادگاش بڕیاری لە سێدارەدانی هەتا مردن بۆ ئەو ١١ تیرۆرستە دەرکرد

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP