Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کافتریایەک لە سلێمانی داخرا

کوردستان

بینراو 229

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای فاین ئارتس داده‌خات و  خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

بەڕیوەبەرایەتی قائێمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، پشكنینی بۆ باڵه‌خانه‌ی كافتریای فاین ئارتس كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی كردووه‌، بۆیه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژە بەوەشدراوە، سه‌رپێچییه‌كانی فاین ئارتس بریتی بوون له‌ نه‌بوونی ئه‌له‌رمی مه‌ركه‌زی بۆئاگاداركردنه‌وه‌ له‌كاتی روودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها كۆنه‌كردنه‌وه‌ و رێك نه‌خستنی كێبڵ و وایه‌ری كاره‌بای شوێنه‌كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتی نه‌خوازراوی لێده‌كرێت.

باس لەوەشکراوە، یه‌كێكیتر له‌سه‌رپێچییه‌كانی كافتریای فاین ئارتس هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده‌ساڵه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردنی كافتریاكان و پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌ رێگری كردن له‌ دانیشتن و پێشكه‌ش نه‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه‌، له‌كاتی هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان بۆ شوێنه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP