Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوایین زانیاری لەسەر په‌یوه‌ندییه‌كانی بەرشەلۆنە و نیمار بڵاودەکرێتەوە

وەرزش

بینراو 366

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوێنێ وەفدێکی یانەی بەرشەلۆنە گەیشتنە شاری پاریس و لەگەڵ بەرپرسانی یانە پاریسییەکە کۆبوونەوە سەبارەت بە بۆندی نیمار داسیلڤای ئەستێرەی یانەکەو خستنە رووی چەندین پێشنیار بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە.

بەپێی زانیاریەکانی بەرنامەی چیرینگیتۆ، یانەی بەرشەلۆنە چەند پێشنیارێکی بۆ گواستنەوەی نێیمار خستۆتە بەردەم یانەی پاریس ئەویش بەم شێوەیە، "دیمبلی بدرێت بە پاریس و نێیماریش بە شێوەی خواستن بێتە بەرشەلۆنە و لە ساڵی ٢٠٢١ یش ئەو یاریزانە بە بڕی ١٧٠ ملیۆن بکرێت.

پێسنیاری دووەمیش، دیمبلی بۆ پاریس و گواستنەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە و لەگەڵ کرینی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ، لە بەرامبەردا یانەی پاریس داوای دیمبلی و سیمیدۆ و ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP