Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری پێشمه‌رگه: ئەزموونی هاوبەشمان لەگەڵ ئەمریکادا گرنگە‌

کوردستان

بینراو 50

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا مێژووێكی درێژی هه‌یه‌ و گرنگە.

 ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و جه‌یگارنه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نی پێشووی عێراق له‌ساڵی ( ٢٠٠٣ ) كۆلۆنێل دیك ناب و راوێژكاری سه‌ربازی خانه‌نیشینكراو لە شاری هەولێركۆبووه‌وه.‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ به‌رزنرخێنرا، جەختیش له‌به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌مریكا كرایه‌وه.

‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، ئێوه‌ ئه‌زموونی زۆرتان له‌خه‌بات و تێكۆشان بۆ ووڵاته‌كه‌تان هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ كوردیشدا دۆستایه‌تیه‌كی له‌مێژینه‌تان هه‌یه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی ئێوه‌ جێی بایه‌خ و ستایشی ئێمه‌یه.‌

هەر لە کۆبوونەوەکەدا كارنامه‌ی چوارساڵی داهاتووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دواین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی، یه‌كخستنی هێزه‌كان و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوەکرا.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا بابه‌تی ئاڵوگۆڕی راوێژكاری سه‌ربازیی و ئه‌زموونی هاوبه‌شی نێوانیان له‌ناوچه‌كه‌دا‌ به‌گرنگ وه‌سفكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP