Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران: كار بۆ ئەوە دەكەین بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنینە دوو هێنده‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 50

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


عەلی ئەكبەر ساڵحی ئاشكرایدەكات، لەم چەند ساڵای دواییدا بە رێژەیەکی بەرچاو توانیویانە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرزبکەنەوە، كاربۆئەوەش دەكەن ئەو بڕەی ئێستاش بگەیەنینە ٥٠ تۆن.

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشكرایدەكات، "وڵاتەكەی لەم چەند ساڵای دواییدا توانیویەتی  پیتاندنی یۆرانیۆمی خاو لە ١٠ تۆنەوە بگەیێنێتە ٣٠ تۆن و كاربۆئەوەش دەكەن ئەو بڕە ئێستاش بۆ٥٠ تۆن بەرزبكەنەوە، وتیشی، لەڕوی دۆزینەوەو توێژینەوەو برەودان بەبواری ئەتۆم، تاران پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو بۆ دەستهێنانی یۆرانیۆمی خاو  % ٨٠ پشت بەبەرهەمهێنانی ناوخۆیی دەبەستن".

ساڵحی ئاماژەی بەوش کردووە، "لەڕوی ئامادەكاری بۆ بەرهەمهێنانی نوێ شوێنیان هەیە كەلەتوانایدا 60 ئامێری سەنتەر ڤیوژنی تێدا جێگیربكرێت و لەئێستاشدا ژمارەیەك ئامێری سەنتەر ڤیوژنیان لەجۆری ئەی ئاڕ شەش خستۆتە گەڕ كەبوەتە مایەی نیگەرانی وڵاتانی بیانی".

ئەم لێدوانەی ساڵحی هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی دوێنێ محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند، " وڵاتەكەی لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە قۆناغی سێیەمی كشانەوە لە پابەندبون بەڕێككەوتنە ئەتۆمیەكە جێبەجێ دەكات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP